ئارام شێخ محمد دووپاتیده‌كاته‌وه كه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان نابنه رێگر له‌به‌رده‌م گۆڕینی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، چاوی به سه‌رۆك و نوێنه‌ری فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مان كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی ئاسایش وسیاسی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراقی ورۆداوه مه‌یدانیه‌كان وپرۆسهكانی رزگاركردنی ناوچه‌كانی وڵات له تیرۆریستانی داعش كرا.
به‌شداربووان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتی ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن و جێگری سه‌رۆك گووتی كه كه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان نابنه رێگر له‌به‌رده‌م گۆڕینی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.