ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9/2/2017 له‌ده‌یه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ له‌وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ دووه‌م و ساڵی‌ یاسادانانی‌ سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 210 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای گواستنه‌وه‌ی‌ گه‌شتیاران له‌نێوان وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا و واده‌یه‌كیش بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان دیاری‌ ده‌كات.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ په‌رله‌مانتار عه‌باس به‌یاتی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌هیدبوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆڵه‌كانی‌ قه‌زای‌ ته‌له‌عفه‌ر.
دواتر ئه‌نجومه‌ن پرۆژه‌ یاسای په‌سه‌ندكردنی‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ رێكخستنی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ گه‌شتیاران له‌سه‌ر رێگاكان له‌نێوان وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا په‌سه‌ندكرد كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای جیاكردنه‌وه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ چاكسازی‌ تازه‌پێگه‌یشتووان له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ولكاندنی‌ به‌ وه‌زاره‌تی‌ داد كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێكی‌ ته‌واوكرد وتاوتوێی‌ پێشنیاری‌ به‌سرا پایته‌ختی‌ عیراق كرد كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان ویاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ وئاو زۆنگاوه‌كان راپۆرتی‌ وه‌رزی‌ چالاكیه‌كانی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ تێیدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر تاوتوێكردنی‌ چه‌ندین پرۆژه‌ یاسای‌ په‌یوه‌ست به‌ سروشتی‌ كاره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ میوانداری كردنی‌ چه‌ندین به‌رپرسی‌ باڵا له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ كشتوكاڵ وسامانی‌ ئاژه‌ڵ وبابه‌تی‌ په‌یوه‌ست به‌ خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی‌ جوتیاران.
دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 13/2/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق

9/2/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com