لیژنه‌ی پسپۆڕانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئارام شێخ محمد كۆبووه
لیژنه‌ی پسپۆڕانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد به‌ست.
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆك پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی روداوه‌كانی كرد وهیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست وداوایكرد كه خۆپیشاندانه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئاشتیانه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه.
دواتر ده‌ستكرا به‌تاوتوێكردنی كاره‌كانی لیژنه‌ی ناوبراو ورێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كرا:
-په‌یڕه‌وی ناوخۆی لیژنه ورێنمایی وپێوه‌ره‌كانی پێویست بۆ پاڵێوراوه‌كان په‌سه‌ند كرا
– ئاماده‌كردنی فۆرمی تایبه‌ت به پاڵێوڕاوه‌كان بۆ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له‌رۆژانی داهاتوودا ئاماده ده‌كرێن.
– ماوه‌ی پێویست بۆ خۆ پاڵاوتن وهه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه‌كانی نوێ بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا ڕاده‌گه‌ێندرێت.