سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاماده‌ی‌ پرسه‌ی‌ میری‌ هۆزه‌كانی‌ دلێم له‌ شاری‌ ره‌مادی‌ ده‌بێت وبارودۆخی‌ شارۆچكه‌كانی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئاماده‌ی‌ پرسه‌ی‌ شێخ ماجد سلێمان دلێمی‌ میری هۆزه‌كانی‌ دلێم له‌شاری‌ ره‌مادی‌ بوو.
به‌ڕێزی‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ خوالێخۆشبوو كرد وڕۆڵی‌ له‌ پاراستنی‌ یه‌كگرتوویی‌ نشتیمانی‌ وپاراستنی‌ برایه‌تی‌ له‌نێوان هۆزه‌كانی‌ عیراقیدا به‌رزنرخاند وداوای‌ له‌ خوای‌ گه‌وره‌ كرد كه‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ خۆی‌ شاد بكات وسه‌بوریش بداته‌ كه‌سوكاری‌.
هه‌ر له‌میانه‌ی‌ مانه‌وه‌یدا له‌ شاری‌ ره‌مادی‌، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان چه‌ندین دیدارو گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزو پیاوه‌ ناوداره‌كانی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار ئه‌نجامدا وگوێبیستی‌ كێشه‌كانیان بوو به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كه‌یان له‌ تیرۆریستانی‌ داعش.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ خۆی‌ به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی‌ ئه‌نبار وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ ودابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وچه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ ده‌كات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com