سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وجێگری‌ سه‌رۆككۆمار ڕۆڵی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ده‌ركردنی‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆككۆمار به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌لاوی‌ كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند یاساو دۆسیه‌ی‌ گرنگ كرا، دیارترینیان دۆسیه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ویاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان وگرنگترین هه‌مواركردنه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌دا.

جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر تاوتوێكردنی‌ ئه‌و هه‌موارانه‌و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنیان له‌ واده‌ی‌ ده‌ستوری‌ خۆیدا كرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com