هومام حه‌مودی‌: پێویسته‌ بڕیارێكی‌ بوێرانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان بدرێت

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانیدا بۆ یه‌كێك له‌ده‌روازه‌ سنورییه‌كان، داوای‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كرد په‌له‌ بكات له‌ ده‌ركردنی‌ چه‌ند بڕیارێكی‌ خێرا ویه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ ده‌ردی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دارایی‌ وئیداری‌ له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان.
حه‌مودی‌ گووتیشی‌ كه‌ چاوه‌ڕێین له‌دوای‌ ده‌رچوونی‌ بڕیاری‌ به‌ موڵكداریكردنی‌ زه‌وییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان كه‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ له‌ ده‌سته‌وه‌ بكرێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وبه‌ره‌و وه‌به‌رهێنان بڕواته‌ پێش وداوایكرد په‌له‌ بكرێت له‌ راسپاردنی‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ دامه‌زراندنی‌ سیستمێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ پێشكه‌وتوو بۆ ژماردنی‌ كاڵا هاتووه‌كان وبه‌راوردكردنی‌ له‌گه‌ڵ شوێنی‌ دروستكردنیدا تا گه‌یشتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو هنگاوه‌ هیچ خه‌رجییه‌ك ناخاته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌ڵكو ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ وه‌به‌رهێنه‌ر.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com