ئارام شێخ محمد تاوانی له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌ر (ئه‌بو به‌كر عه‌باس سامه‌ڕائی) له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه به‌توندی ڕسواو شه‌رمه‌زار ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روداوی له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌ر (ئه‌بوبه‌كر عه‌باس سامه‌رائی) له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌توندی شه‌رمه‌زاركرد ودووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و تاوانه به‌بێ سزا تێناپه‌ڕێت.
جێگری سه‌رۆك ئه‌و ئه‌و تاوانه‌ی به به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر وه‌سفكرد له‌سه‌ر وه‌حشیگه‌ری وتوندڕه‌وی ئه‌و گروپه‌ی كه سه‌رپێچی هه‌موو پیرۆزییه‌كانی ئاینیان كرد.
هه‌روه‌ها شێخ محمد پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هید كرد وداوای له لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد پاڵپشتی پێشكه‌شی هێزه چه‌كداره‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كانی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنی لای راستی شاری موسڵ.