ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ له‌ سه‌ر یاسای سه‌ندیكای‌ ئه‌كادیمیه‌كان ده‌دات ومیوانداری‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ ئاوییه‌كان ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21/1/2017 له‌یازده‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ له‌وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ دووه‌م و ساڵی‌ یاسادانانی‌ سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 222 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای ئه‌كادیمیه‌كانده‌دات ومیوانداری‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ ئاوییه‌كان ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پسیارێكی‌ زاره‌كی‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجومه‌ن كۆتایی‌ به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای سه‌ندیكای‌ ئه‌كادیمیه‌كانی‌ عیراقی‌ هێنا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ داموده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی ولیژنه‌ی‌ خوێندنی‌ باڵاو لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ ولیژنه‌ی‌ داراییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د مه‌دلول به‌یاننامه‌یه‌كی‌ خوێنده‌وه‌ تێیدا ستایشی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ لای راستی‌ شاری‌ موسڵ كرد.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر فوئادی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ به‌ناوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خوێنده‌وه‌ تێیدا روداوی‌ رفاندنی‌ 16 شۆفێری‌ ئۆتۆمبێلی‌ گه‌وره‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ شوعله‌ن و له‌ بواری‌ بازرگانی‌ مه‌ڕوماڵات بازرگانی‌ ده‌كه‌ن سه‌ركۆنه‌و شه‌رمه‌زار كرد.
له‌لایه‌كی‌ تر ئه‌نجومه‌ن میوانداری‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ ئاوییه‌كانن به‌ڕێز حه‌سه‌ن جه‌نابی‌ كرد به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پسیارێكی‌ زاره‌كی‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوی‌ ئاراسته‌ی‌ كرا.
په‌رله‌مانتار نه‌جیبه‌ نه‌جیبیش به‌یاننامه‌یه‌كی‌ به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ زمان خوێنده‌وه‌.
دواتر لیژنه‌ی‌ ئاسایش وبه‌رگری‌ راپۆرتێكی‌ سه‌باره‌ت بارودۆخی‌ ئاسایش له‌ به‌غدا وپرۆسه‌كانی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ وپرۆسه‌كانی‌ حه‌ویجه‌ پێشكه‌شكرد.
دوای‌ ئه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌فا‌و عه‌دنان غانم سوێندی‌ ده‌ستوری‌ خوارد وه‌كو په‌رله‌مانتار له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌جیاتی‌ په‌رله‌مانتاری‌ خوالێخۆشبوو عه‌بدولعه‌زیم عه‌جمان.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 23/2/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
21/2/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com