سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ كاروباری‌ قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌لمانیا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ كۆمسیاری‌ كاروباری‌ قه‌یرانه‌كان وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێز ئاكمارد برۆزه‌ كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عیراق وچۆنیه‌تی‌ سوودوه‌رگرتن له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ عیراقی‌ به‌سه‌ر تیرۆر له‌پێناو چه‌سپاندنی ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ نشتیمانی‌ وچاره‌سه‌ری‌ سیاسی‌ وكۆتاییهێنان به‌ هه‌موو قه‌یرانه‌كان كرا.

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخی‌ عیراق قۆناغێكی‌ نوێ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ گفتوگۆ وهه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان دروستبووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئاكمارد دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ گرنگی‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌دات به‌جۆرێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌ش بپارێزێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com