جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد رۆڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له دۆزینه‌وه‌و ده‌ستنشانكردنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به‌قوربانیانی كورد به‌رز ده‌نرخێنێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد پێشوازی له وه‌زیری كشتوكاڵ به‌ڕێز فلاح حه‌سه‌ن زێدان وبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی مافه‌كانی جوتیاران وخه‌رجكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆیان وكه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌كانیان كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێخ محمد ڕۆڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی له دۆزینه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به‌كورد به‌رز ده‌نرخاند وجه‌ختی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه بۆ سه‌ردانی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه بۆ گواستنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری كشتوكاڵ به‌رده‌وامبوونی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕستانه به‌كۆمه‌ڵه‌كان وده‌ستنیشانكردنی شێوه‌یان له‌ڕێگه‌ی نه‌خشه‌و و وێنه‌گرتنیان له‌ڕێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان له‌ناو زه‌وی زاری كشتوكاڵیدا دووپاتكرده‌وه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه فه‌رمانی پێویست ده‌ركراوه بۆ ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ئه‌و شوێنانه تا كۆتاییهاتنی گه‌ڕانی جیولۆجی وده‌ستنیشانكردنی سنوری گۆڕستانه‌كان وگووتی كه هه‌نگاوی باش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جوتیاران وخه‌رجكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆیان وبه‌پێی به‌رهه‌می هه‌موو پارێزگاكان.