جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نیۆزیله‌ندا ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد له‌نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی وڵاتی نیۆزیله‌ندا له به‌غدا به‌ڕێز جیمس مۆنڕۆ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ وپێشكه‌وتنی هێزه‌كانی عیراقی كرد، هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.
شێخ محمد دووپاتیكرده‌وه كه لایه‌نه سیاسیه‌كان قه‌ناعه‌تیان هه‌یه به گرنگی ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی دوای داعش وگه‌شبینی به‌دواڕۆژه‌وه ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موویاندا كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی وهه‌رێمی كوردستان.