ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت ولێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان دواده‌خات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/2/2017 له‌دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره دوازده‌دا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری وئاماده‌بوونی 219 په‌رله‌مانتار، خوێندنهوهییهكهمی بۆ دوو یاسا ته‌واوكرد ولێپرسینه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان دواخست.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتار عه‌بدولقه‌هار سامه‌رائی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا شانازی خۆی به‌شه‌هیدانی عیراق ده‌ربڕی وله‌وانه شه‌هیدی ئه‌فسه‌ر ئه‌بوبه‌كر عه‌باس سامهڕائیكه له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعشه‌وه شه‌هیدبوو.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار محمد ناجی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ئه‌بو ته‌ها ناسری فه‌رماده‌ی لیوای ده‌یه‌م له حه‌شدی میللی راگه‌یاند.
دواتر ئه‌نجومه‌ن پێشنیارێكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندكرد سه‌باره‌ت به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه له شه‌ش په‌رله‌مانتار پێكهاتووه له لیژنه‌كانی پهویهندییهكانی ده‌ره‌وه وخزمه‌تگوزاری ویاسایی، له‌گه‌ڵ سێ په‌رله‌مانتاری پارێزگای به‌سرا بۆ ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی كاتی تایبه‌ت به به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی كه‌ناڵی خۆر عه‌بدوڵا پاش ئه‌وه‌ی پێشنیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی 29 ئه‌ندامی ره‌تكرده‌وه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای پارته سیاسیه‌كان ژماره (36) ته‌واوكرد كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی له‌ناوچوو ژماره (1631)ی ساڵی 1980 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكراوه.
له‌لایه‌كی تر سه‌رۆك جبوری بڕیاریدا وبه‌پێی ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوی خاوه‌نی داواكاری لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سهفائهددین ره‌بیع سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، كه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ناوبراو دوابخرێت بۆ دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 9 ئازار به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ وله‌پێناو پاراستنی رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ورێگه‌گرتن له تانه لێدانی، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رپرسێك له‌سه‌ر كار لابدات ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی دانیشتنی لێپرسینه‌وه نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك وتاوتوێكردنی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی هه‌رێم و پارێزگاكان پێشكه‌شكرا وبڕیاردرا له‌دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌واو بكرێت.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه 25/2/ هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
23/2/2017