سه‌رۆكی په‌رله‌مان وبه‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا كۆنگره‌ی دووه‌می په‌رله‌مانی تایبه‌ت به باشی خوێندن ده‌به‌ستێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، كۆنگره‌ی دووه‌می په‌رله‌مانی تایبه‌ت به باشی خوێندن له‌ژێرناونیشانی (باشی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له عیراق) وبه‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵ‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عه‌بدولره‌زاق عیسا وژماره‌یه‌ك له ئه‌كادیمیه‌كانی عیراقی به‌ست.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك جبوری سوپاس وپێزانین خۆی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی رێكخه‌ری كۆنگره‌كه كرد وگووتی كه ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌رفه‌تێكه بۆ تاوتوێكردنی كاروباری خوێندن له‌پێناو باشتركردنی ئاستی له عیراق.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له ئاماده‌بووان كرد كه پێویسته بنه‌مای كرداری توكمه بگیرێته به‌ر بۆ به‌رزكردنی ئاستی خوێندن له زانكۆكانی عیراقی ودووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ندین یاسای ده‌ركردووه بۆ به‌هێزكردنی بواری فیِركردن له عیراق وله‌سه‌روی هه‌موویان یاسای خزمه‌تی زانكۆیی.
به‌ڕێزی ئاماژ1ه‌شی به‌وه‌كرد كه ئاماده‌یه داوا له‌هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات كه ده‌نگ له‌سه‌ر یاسا پێویسته‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی بزوتنه‌وه‌ی زانستی له‌عیراق بده‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌كادیمیه‌كانی ئاماده‌بوو شیكردنه‌وه‌یه‌كی تواویان سه‌باره‌ت به میكانیزمی به‌رزكردنی ئاستی بواری خوێندن له عیراق پێشكه‌شكرد، له‌وانه داواكردن له هه‌موو زانكۆیه حكومیه‌كان و به‌رهێنه‌ره‌كان له‌بواری خوێندنی میللی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌م كاره بكه‌ن وكرێی خوێندن بۆ قوتابیه لێهاتووه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.