سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداری له یادی ساڵانه‌ی شه‌هیدبوونی شێخ قاسم سویدان ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌شداری له ئاهه‌نگی بیرهاتنه‌وه‌ی یادی شه‌هیدبوونی شێخ قاسم سویدان وكوڕه‌كه‌ی دكتۆر محمد قاسم له ناوچه‌ی له‌تیفیه كرد.
سه‌رۆك جبوری له ووته‌یه‌كیدا داوایكرد كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌قۆناغی ڕابردوو گه‌یاندووه به‌سزای خۆیان بگه‌ن ولێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌كانی دژی گه‌لی عیراق ئه‌نجامدراوه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بزانن.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی كه بیرهاتنه‌وه‌ی روداوی شه‌هیدبوونی شێخ سویدان نه‌ك بۆ ئه‌وه‌یه تا دڵگرانی نوێ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌و جۆره روداوه دڵته‌زێنانه دووباره نه‌بێته‌وه.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شێخ نموونه‌یه‌كی جوانی له میانڕه‌وی وپه‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ورێزگرتن پێشكه‌شكرد وله‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره‌یه.
له‌كۆتایی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی كه ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ پاراستنی ئاسایش له‌به‌غدا وده‌وروبه‌ری له‌وه‌دا ده‌بێت كه خاوه‌ن شیان وپسپۆرهكانی بواری ئاسایش ئه‌و ئه‌ركه له‌ئه‌ستۆی خۆیان بگرن له‌گه‌ڵ به‌شداری پێكردنی پۆلیسی ناوخۆ وهێزه‌كانی سوپا.