ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ دوو یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/2/2017 لهسێزدهمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری وئاماده‌بوونی 232 په‌رله‌مانتار، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ دوو یاسا ته‌واوكرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه په‌رله‌مانتار مازن مازنی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رباز له شه‌ڕی ترێبیل له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش خوێنده‌وه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاكان هێنا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی ولیژنه‌ی هه‌رێم وپارێزگاكانهوه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پێشنیاری یاسای به‌كارخستنی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی باڵا هێنا كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكرابوو.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه 27/2/2017 هه‌ڵبگیرێت
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
25/2/2017