جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئوسترالیا له‌ عیراق ده‌كات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئوسترالیا له‌ عیراق به‌ڕێز كریستۆفه‌ر لانگمان) كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ وسیاسی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ عیراق وسه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عیراق له‌جه‌نگی‌ رزگاركردنی‌ لای‌ ڕاستی‌ شاری‌ موسل كرا.
هه‌روه‌ها هه‌دوولا تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌دوو وڵات و هاریكاری‌ دووقۆڵی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌بواره‌كانی‌ ئابوری‌ ورۆشنبیری‌ كرد.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com