له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ كارگه‌كانی رۆنی خواردن.. هومام حه‌مودی سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته به‌شداربووه‌كان له‌به‌هێزكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی ده‌كات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ كارگه‌ی مهئمون بۆ به‌رهه‌مهێنانی رۆنی رووه‌كی وكاڵای پاككردنهوهدا، سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ئابوری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بۆ ده‌ركردنی چه‌ند بڕیاری كارپێكراو بۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی حكومی كه پێویسته له‌سه‌ریان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناوخۆ بكه‌ن وداوای له ده‌سته‌ی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ولیژ1نه په‌رله‌مانیه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌م بواره كرد كه ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكه‌ن ولێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ كهمتهرخهمهكاندا بكه‌ن.
حه‌مودی متمانه‌ی خۆیشی پیشاندا له پێشكه‌وتنی كه‌رتی پیشه‌سازی وگرتنه‌به‌ری رێگای راست دوای ساڵێك له‌ده‌ستپێشخه‌ری پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی.
هه‌روه‌ها حه‌مودی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به فرمانكردن به چه‌ند وه‌زاره‌تێك كه گرێبه‌ست له كۆمپانیای ناوخۆیی بكه‌ن وهاندانی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌ر گرێبه‌ستێكی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی ئامێری پیشه‌سازی بۆ ناو وڵات به‌رزنرخاند.