ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌دات ومیوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/2/2017 له‌دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره چوارهدهدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری وئاماده‌بوونی 175 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌مواركردنی چواره‌م بۆ یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان دا وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسایه‌ك هێنا، سه‌ره‌ڕای میوانداریكردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پسیارێكی زاره‌كی.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ماوه ماوه تووشی هه‌ڵمه‌تێكی سووككردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی یاسادانان وچاودێری خۆی ده‌بێته‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی چواره‌م بۆ یاسای رۆژنامه‌نووسانی ژماره (178)ی ساڵی 1969 كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی رۆشنبیری وراگه‌یاندن وداموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ویاسایییهوه پێشكه‌شكرا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی له‌ناوچوو ژماره (1631)ی ساڵی (1980) كه له لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌خێرهاتنی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی كۆلیژی یاسای وزانسته سیاسیه‌كان له زانكۆی عیراقی كرد.
دواتر په‌رله‌مانتار نیازی معمار به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا داوایكرد كه مه‌ینه‌تی وكێشه‌ی شۆفێرانی سه‌ر ڕێگای تۆزخورماتوو وبه‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجومه‌ن میوانداری به‌ڕێز حه‌سه‌ن یاسری سه‌رۆكی ده‌ستپاكی كرد بۆ وه‌ڵامی پسیارێكی زاره‌كی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار حه‌نان فهتلاوییهوه ئاراسته‌ی كرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی سه‌رپێچیه‌كان بۆ سه‌ر موڵك وزه‌وی ده‌وڵه‌ت كرد كه به‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار نازم ساعدی پێشكه‌شكرا.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه 7/3/2017 هه‌ڵبگیرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
27/2/2017