سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: په‌رله‌مان موچه‌ی ئه‌ندامه‌كانی زیاد ناكات له‌كاتێكدا هاوڵاتیان له بارودۆخێكی قورس‌دا ده‌ژین
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووچاری هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كاری بووه‌ته‌وه له‌بابه‌تی زیادكردنی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی رۆڵی چاودێری ئه‌و ده‌زگایه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه په‌رله‌مان سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێری وئه‌و هه‌وڵانه نابنه رێگر له‌به‌رده‌م كاره‌كانیدا، گووتیشی كه‌په‌رله‌مان موچه‌ی ئه‌ندامه‌كانی زیاد ناكات له‌كاتێكدا هاوڵاتیان له بارودۆخێكی قورس‌دا ده‌ژین.