سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له خێزانی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌كات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی رۆژی مامۆستا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پیرۆزبایی له خێزانی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌كات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی رۆژی مامۆستا كرد.
جبوری ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئێستای وڵات كرد و ستایشی ڕۆڵی مامۆستایانی له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی فێركردندا كرد به‌تایبه‌تی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئاواره‌بوون، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی گه‌وره‌ی مامۆستایان له ناوچه‌كانی نا جێگیر له‌ڕووی ئاسایشه‌وه كرد وبهردهومبوونیان له پرۆسه‌ی خوێندن وخزمه‌تكردنی قوتابی وخوێندكاراندا به‌رزنرخاند، گووتیشی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته كار بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و توێژه گرنگه‌دا له‌ڕێگای ده‌ركردنی یاسای گونجاو بۆ به‌رزكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی ودامه‌زراندنی نه‌وه‌ی نوێ.