ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ یاسای‌ به‌پیشه‌بوونی‌ وه‌رزشی‌ ده‌دات وتاوتوێی‌ قه‌یرانی‌ ئاواره‌كانی‌ موسڵ ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/3/2017 له‌دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ژماره‌ پازده‌دا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 187 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی‌ له‌سه‌ر یاسایی‌ به‌پیشه‌بوونی‌ وه‌رزشی‌ دا وتاوتوێی‌ قه‌یرانی ئاواره‌كانی‌ له‌ موسڵ كرد.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆك جبوری‌ به‌ناوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌وڵی‌ تیرۆركردنی‌ په‌رله‌مانتار نیازی‌ ئۆغلۆ وخێزانه‌كه‌ی‌ شه‌رمه‌زاركرد.
دواتر سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ مامۆستای‌ عیراقی‌ كرد به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ مامۆستایان.
دواتر لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ مامۆستا خوێنده‌وه‌ وپه‌رله‌مانتار عامر خوزاعی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ به‌ناوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خوێنده‌وه‌ به‌بۆنه‌ی‌ راپه‌ڕینی‌ شه‌عبانی‌ دژی‌ رژێمی‌ پێشوو.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ به‌خێرهاتنی‌ میوانانی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ كرد له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی‌ قوتابخانه‌كانی‌ سه‌ره‌تایی‌ له‌ په‌روه‌رده‌ی‌ كه‌رخ وره‌سافه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن یاسای‌ به‌پیشه‌بوونی‌ وه‌رزشی‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ وه‌رزش ولاوانه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو په‌سه‌ند كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ی‌ كۆچ وكۆچبه‌ران ڕاپۆرتێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌كانی‌ موسڵ پێشكه‌شكرد.
دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 9-3-2017 هه‌ڵگیرا
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
7/3/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com