سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌ئامانجگرتنی‌ هاوڵاتیانی‌ سڤیل له‌ موسل به‌ چه‌كی‌ قه‌ده‌غه‌كراو رسوا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، داوایكرد دۆسیه‌ی‌ لێدانی‌ هاوڵاتیانی‌ سڤیل به‌چه‌كی‌ قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
جبوری‌ به‌تووندی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ كرد وداوای‌ له‌حكومه‌تی‌ عیراقی‌ وكۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ سه‌باره‌ت به‌م تاوانانه‌ بكه‌ن وداوایكرد له‌هه‌موو لایه‌ك كه‌ گیانی‌ هاوڵاتیانی‌ سڤیل بپارێزن.
سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌بوونی‌ خه‌ڵكی‌ موسل جبوری‌ داوای له‌حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد گرنگیه‌كی‌ زیاتر به‌م دۆسیه‌ بدرێت، بۆ له‌خۆگرتنی‌ ژماره‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ موسل وداوایكرد پێداویستیه‌كانی‌ ژیان بۆیان دابین بكرێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com