سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ناوخۆی‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌ددین ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ناوخۆ وقه‌زاو ناحیه‌كانی‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌ددین كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پارێزگاو قه‌زاكان كرا كه‌ بڕیاره‌ له‌ په‌رله‌مان تاوتوێ بكرێت وهه‌موار بكرێت وبخرێته‌ به‌ر ده‌نگدان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ تاوتوێی‌ گرنگی‌ كاركردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌ددین به‌تایبه‌تی‌ قه‌زای‌ بێجی‌ وبه‌شداریكردنیان له‌پاراستنی‌ ئاسایشی‌ ناوچه‌كانیان كرا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌بووان سوپاسی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كرد بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان وبه‌شداریكردنی‌ له‌گه‌یاندنی‌ ده‌نگی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كان بۆ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ و وه‌زاره‌ته‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com