سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ لێكۆڵه‌وه‌ره‌ دادوه‌رییه‌كانی‌ عیراقی‌ و رێكخراوی‌ لێكۆله‌وه‌ر بۆ سه‌روه‌ری‌ یاسا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ لێكۆڵه‌وه‌ره‌ دادوه‌رییه‌كانی‌ عیراقی‌ و رێكخراوی‌ لێكۆله‌وه‌ر بۆ سه‌روه‌ری‌ یاسا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ میكانیزمی‌ په‌ره‌پێدانی‌ كاری‌ لێكۆله‌وه‌ری‌ دادوه‌ری‌ وبه‌شداریكردنی‌ لێكۆڵه‌وه‌ره‌كان له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ لایه‌نی‌ دادوه‌ری‌ به‌شێوازی‌ كرداری‌ له‌پرۆسه‌ی‌ لێكۆلینه‌وه‌دا كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر دابینكردنی‌ ئاسایشی‌ پێویست بۆ لێكۆله‌وه‌ره‌كان كرده‌وه‌ وپاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و توێژه‌ گرنگه‌ پیشاندا وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ یاسای‌ لێكۆله‌وه‌ره‌ دادوه‌رییه‌كانی‌ ژماره‌ “80” خستووته‌ به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا بۆ ئه‌و مافه‌كانی‌ ئه‌و توێژه‌ گرنگه‌ بپارێزرێن.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com