سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ عیراقی‌ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ عیراقی‌ له‌به‌غدا كرد وچاوی‌ به‌ نه‌قیبی‌ سه‌ندیكا به‌ڕێز موئه‌یه‌د لامی‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری‌ رۆڵی‌ كارای‌ سه‌ندیكای‌ له‌ رۆبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر وئه‌ركه‌ نشتیمانیه‌كاندا به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی‌ سه‌ندیكای‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ وگوێبیستی‌ كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م كاری‌ رۆژنامه‌نووسان بوویه‌وه‌، جه‌ختیشی‌ له‌سه‌ر گرنگیدانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ ده‌ركردنی‌ یاسای‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسان.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ وله‌میانه‌ی‌ سمینارێكی‌ گفتوگۆئامێزدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان چه‌ند خاڵێكی‌ تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌نووسان وكاركردنیان خرانه‌ به‌ر باس وگفتوگۆ له‌وانه‌ ده‌رماڵه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسان كه‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵه‌ وه‌ستاوه‌ وبارودۆخ وپاڵپشتیكردنی‌ رۆژنامه‌نووسه‌ خانه‌نشینكراوه‌كان وبابه‌تی‌ رۆماڵی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بۆ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ وكۆنگره‌كان له‌وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ره‌چاوی‌ چه‌ند بنه‌مایه‌ك بكرێت له‌وانه‌ پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ عیراق ورێزگرتن له‌ خوێنی‌ شه‌هیدانی‌ عیراق وره‌تكردنی‌ هه‌ر تیورێك كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داعش وپابه‌ندبوون به‌ یه‌كگرتوویی‌ خاكی‌ عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ نه‌قیبی‌ سه‌ندیكا به‌ڕێز موئه‌یه‌د لامی‌ سوپاسی‌ سه‌رۆك جبوری‌ كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ورۆڵی‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ رۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی‌ له‌ ده‌ركردنی‌ یاسای‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com