سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ كڵێسای‌ قبتی له‌ میسر وجیهان ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ كڵێسای‌ قبتی له‌ میسر وجیهان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر ئه‌نبا ئه‌نتۆنیۆس سه‌رۆكی‌ ئوسقفه‌كانی‌ كورسی‌ ئۆرشه‌لیمی ورۆژهه‌ڵاتی‌ نزیك كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی‌ عیراق وناوچه‌كه‌ وپه‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ نێوان عیراق ومیسر خرایه‌ڕوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانی‌ مه‌سیحیه‌كان هه‌روه‌كو مه‌ینه‌تی عیراقیه‌كانه‌ به‌هه‌موو ئاین ومه‌زهه‌ب ونه‌ته‌وه‌كانیه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ تیرۆر هه‌موویان ده‌كاته‌ ئامانج وعیراقیه‌كان به‌مه‌سیحیه‌كانیشه‌وه‌ جه‌نگی‌ تیرۆر ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ شاندی‌ میوان سڵاوڕێزی‌ گه‌ل وحكومه‌ت وپه‌رله‌مانی‌ میسری‌ گه‌یانده‌ سه‌رۆك جبوری‌ وهیوای خواست كه‌ عیراق ڕۆڵی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ بگێڕێت له‌ ناوچه‌كه‌دا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com