سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ستێوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عیراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێكی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عیراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ قبوڵی‌ ناكه‌ین هیچ لایه‌نێك یان حیزبێك یان پێكهاته‌یه‌ك خۆی‌ به‌خاوه‌نی‌ وڵات بزانێت وهه‌ڵوێسته‌كانی به‌سه‌ر وڵاتدا بسه‌پێنێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ پرس به‌كه‌سایه‌تی‌ ولایه‌نه‌ نشتیمانپه‌روه‌ره‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی‌ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بووین كه‌ كار بۆ دابه‌شبوونی‌ عیراق ده‌كات وپرۆژه‌ی‌ ده‌ره‌كی‌ جێبه‌جێ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیداره‌كانی‌ تر كه‌ كار بۆ رێكخستنی‌ رێزی‌ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ یان پێكهاته‌یه‌ك ده‌كات به‌ كارێكی‌ شه‌رعی‌ وئاسایی‌ وه‌سفكرد.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com