سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و نێردراوی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رێگاكانی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ كردنی‌ هاوبه‌ش بۆ له‌ناوبردنی‌ تیرۆر وپاڵپشتیكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ هاوكاریكردنی‌ مرۆڤی‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ نێردراوی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ڕێز برێت مه‌كغۆرك ده‌كات.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی‌ عیراق وناوچه‌كه‌ وجه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر وهه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان عیراق وهاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ عیراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ توانیان له‌كاتێكی‌ پێوانه‌ییدا سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ست بێنێت وتوانیان تێكی‌ بشكێنن وله‌ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ به‌یه‌كجاره‌كی‌ له‌عیراق له‌ناوده‌چێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ ” ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه‌ گونجاوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نشتیمانی‌ هه‌مه‌لایه‌ن، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی‌ ئارامی وسه‌قامگیری‌ له‌ناوچه‌كانیان بارودۆخه‌كه‌ گونجاوتر ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وداوایكرد كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌م بواره‌دا ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ ببینێت له‌پاڵپشتیكردنی‌ عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز مه‌كغۆرك به‌رده‌وامبوونی‌ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق له‌جه‌نگی دژی‌ تیرۆر و پاڵپشتیكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ مرۆڤی‌ وهاوكاریكردن دووپاتكرده‌وه‌ وگووتی‌ كه‌ ئه‌مریكا خوازیاره‌ ئاسایش وسه‌قامگیری‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com