سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له بالیۆزی كوه‌یت له عیراق ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌م دووشه‌ممه، له نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی وڵاتی كوه‌یت له عیراق به‌ڕێز غه‌ساب زه‌مانان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی ودوایین پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوخۆیی وهه‌رێمی وجه‌نگی دژی تیرۆر ودۆسیه‌ی به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان كرا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق پێویستی به‌هاوكاری عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له جه‌نگیدا دژ به‌تیرۆریستان وئاماژه‌ی به دروستبوونی هه‌ڵوێستێكی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له لووتكه‌ی عه‌ره‌بیدا كه به‌م نزیكانه له‌وڵاتی عوممان ده‌به‌سترێت كرد سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا.
هه‌روه‌ها جبوری هه‌ڵوێستی وڵاتی كوه‌یتی له پاڵپشتیكردنی ئاواره‌كان وپێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆڤی بۆیان به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵوێزی كوه‌یت ڕۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له پاڵپشتیكردنی نێرده دبلۆماسیه‌كان له عیراق به‌رزنرخاند.