سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌لاحه‌ددین ده‌كات وڕۆڵی‌ گرنگی‌ ئه‌وان له‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ پارێزگاكه‌یان دووپات ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌ددین به‌ئاماده‌بوونی‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌كات.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری‌ گوێبیستی‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان له‌ ده‌ستی‌ داعش وباری‌ خزمه‌تگوزاری‌ وئاسایش وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بوو.
سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ رۆڵی‌ دانیشتوان كرده‌وه‌ له‌ پاراستنی‌ ئاسایش وسه‌قامگیری پارێزگاكه‌یان وئاماژه‌یكرد كه‌ قۆناغی داهاتوو پێویستی‌ به‌ كاری‌ زیاتر هه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان.
هه‌روه‌ها جبوری‌ داوایكرد كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان وكاربكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی‌ ناكۆكیه‌كان وبڵاوكردنه‌وه‌ی‌ برایه‌تی‌ ویه‌كڕیزی‌ له‌نێوان دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ شاندی‌ میوان رۆڵی‌ سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ دۆسیه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وبه‌هاناوه‌چوونی‌ ئاواره‌كان وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری‌ به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com