ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر دوو یاسا ده‌دات و رۆژی 30 ئازار بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستیدا ده‌ستنیشان ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره نۆزده‌دا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری وئاماده‌بوونی 173 په‌رله‌مانتار به‌سترا، ده‌نگی له‌سه‌ر دوو یاسا دا ورۆژی 30 ئازاری داهاتوو وه‌كو واده‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ستنیشانكرد، ولێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواخست.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه یادی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌رزڕاگرت، دواتر په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان سه‌باره‌ت به تاوانی رژێمی پێشوو ده‌رهه‌ق به شاری هه‌ڵه‌بجه خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار ره‌نگین عه‌بدولڵا به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان و زیندانیان خوێنده‌وه تێیدا داوایكرد گرنگی زیاتر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بدرێت.
سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار ماجیده تمیمی داواكرابوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌رگرتنی نووسراوێكی فه‌رمی له كۆمسیۆنه‌وه كرد كه له‌به‌رواری 14/3 نێردراوه تێیدا كۆمسیۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ نووسراوێكی فه‌رمی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌ده‌ستی نه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به ده‌ستنشانكردنی رۆژی 16/3 وه‌كو واده بۆ لێپرسینه‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له دانیشتنه‌كاندا باس ده‌كرێت وه‌كو راگه‌ێندراوی فه‌رمی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
دواتر بڕیاردا دانیشتنه‌كه هه‌ڵبگیرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
16/3/2017