جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد ووته‌یه‌ك له‌ یادی‌ ساڵانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌باره‌گای‌ په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد به‌شداری‌ له‌ئاهه‌نگی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ كاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌باڵه‌خانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد و تووته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد تێیدا تیشكی‌ خسته‌ ئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد وكاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ له‌ 16 ئازاری‌ 1988 له‌لایه‌ن رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ كیمیاباران كرا و (5000) كه‌س شه‌هیدبوون.
شێخ محمد دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاركردندا بۆ دابینكردنی‌ دواڕۆژێكی‌ باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان وده‌ركردنی‌ یاسای پێویست بۆ رێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌ وداوای له‌حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ وحكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد كه‌ سوود له‌ بڕیاری‌ كردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌پارێزگا وه‌ربگرن بۆ په‌ره‌پێدانی‌ شاره‌كه‌ وپێشكه‌شكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ وداوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ عیراقی‌ كرد كه‌ بودجه‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بنێرێت كه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ یاسای بودجه‌كانی‌ ساڵانی‌ 2015 و 2016 و 2017 دا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخانكراوه‌ به‌ڵام حكومه‌تی‌ به‌غدا ئه‌و بودجه‌ی سه‌رف نه‌كردووه‌.

له‌كۆتاییدا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان سوپاسی‌ به‌شداربووانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ كرد له‌په‌رله‌مانتاران وسه‌رۆك وفه‌رمانبه‌رانی‌ په‌رله‌مان وكه‌سوكاری‌ شه‌هیدان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com