هومام حه‌مودی به‌نیازه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه بكات ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می نشتیمانیدا ئیمزا ناكه‌ن
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له شاندی یه‌كێتی پێشهسازییهكانی عیراقدا، دووپاتیكرده‌وه كه به‌نیازه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردن وئه‌و به‌رپرسانه بكات ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می نشتیمانیدا ئیمزا ناكه‌ن.
حه‌مودی رێزی خۆی نیشاندا به په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا به‌ڵام گووتی نابێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر حیسابی زیان گه‌یاندن به به‌رهه‌می ناوخۆیی خۆمان بێت، به‌تایبه‌تی پاش سه‌ركه‌وتنمان له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێك بۆ پاڵپشتیكردنی ده‌ستپێشخه‌ری پاڵپشتیكردنی پیشه‌سازی وكه‌رتی تایبه‌ت وداوایكرد كه شاره‌زایان وپسپۆرانی ئه‌و كه‌رته به‌شداری بكه‌ن له‌كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ولیژنه‌ی ئابوری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م بواره.
هه‌روه‌ها حه‌مودی گوێبیستی پێداویستیه‌كانی یه‌كێتیه‌كان وڕاوێژكارهكانیان بوو كه تایبه‌ت بوون به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ وڵاتی ئۆردن وگووتی كه خۆی پێداچوونه‌وه بۆ رێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك ده‌كات به‌جۆرێك كه نه‌بێته هۆكاری زیان گه‌یاندن به به‌رهه‌می نشتیمانی.