سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی مه‌غریبی ده‌كه‌وێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی مه‌غریبی، چاوی به به‌ڕێز حه‌بیب مالیكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی مه‌غریب كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وپێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه كرد وهه‌ردوولا په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان عیراق ومه‌غریب به به‌رزنرخاند وداوایانكرد كه هاوكاری زیاتر له‌لایه‌نی دبلوماسی بكرێت له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی مه‌غریب له به‌غدا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا رێكه‌وتن كه سه‌ردانه‌كانی كار له‌نێوان ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ن وكاراكردنی لیژنه‌كانی هاوڕێتی په‌رله‌مانی زیاد بكرێت، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی هاریكاری وئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زمونه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ شانشینی مه‌غریب دروست بكات وڕۆڵی مه‌غریبی له هاریكاری عه‌ره‌بیدا به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پاڵه‌وانێتی هێزه‌كانی عیراقی كرد له تێكشكاندنی داعش وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م ودواتریش ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی مه‌غریب پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه له جه‌نگی دژی تیرۆردا وداوای كرد كه دیدارێكی په‌رله‌مانی هاوبه‌ش له‌نێوان عیراق ومهغریبدا هه‌بێت بۆ زیاتر له نزیكبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.