شاندی په‌رله‌مانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئارام شێخ محمد به‌شداری له خولی 94 كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له بۆسنه‌و هێرسك ده‌كات
شاندی په‌رله‌مانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئارام شێخ محمد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری له خولی 94 كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ وگروپی ناوه‌ڕاست وڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ورۆژئاوای به‌لقان له شاری سه‌راییڤۆی پایته‌ختی بۆسنه‌و هێرسك ده‌كات كه به‌چاودێری حكومه‌تی سویسرا‌و هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی بۆسنه‌و هێرسكی په‌رله‌مانی ده‌به‌سترێت و 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
به‌شداربووانی كۆنگره چه‌ند دۆسیه‌ك تاوتوێ ده‌كه‌ن له‌وانه فراوانكردنی هاوپه‌یمانی ناتۆ له رۆژئاوای به‌لقان وقه‌یرانی كۆچكردن وقه‌لاچۆكردنی تیرۆر وچاكسازی له‌كه‌رتی ئاسایش وبه‌رگری وچه‌ند بابه‌تێكی تر.
شایه‌نی باسه شاندی عیراقی كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئارام شیخ محمد وئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتاران ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت و حامد موتله‌گ تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی په‌یوه‌ندیدار به لایه‌نی ئاسایش ومرۆڤی وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ودووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان كرد، شانده‌كه داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه كاربكه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی عیراق له تیرۆریستان وهاوكاری مرۆڤی زیاتر پێشكه‌شی گه‌لی عیراق بكه‌ن.