سه‌رۆكی په‌رله‌مان نیگه‌رانی خۆی پیشان ده‌دات له‌زیادبوونی قوربانیانی سڤیل به‌هۆی بۆردومانكردنی شاری موسڵ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانی خۆی پیشاندا له‌زیادبوونی قوربانیانی سڤیل به‌هۆی بۆردومانكردنی شاری موسڵ وڕایگه‌یاند كه له‌كاتێكدا پیرۆزبایی له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی سوپا‌و هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقی ده‌كه‌ین به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا، به‌ڵام به‌نیگه‌رانیه‌وه چاودێری زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیان ده‌كه‌ین له هاوڵاتیانی سڤیل له‌به‌ری راستی شاری موسڵ.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی كه ئێمه گه‌وره‌یی به‌رپسیارێتی سه‌ر شانی هێزه‌كانمان ده‌زانین وسهركهوتنهكانیان به‌رز ده‌نرخێنین وچاوه‌ڕێی كاری زیاتر لێیان ده‌كه‌ین بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیان ورزگاركردنیان له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش وپێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان.
له كۆتاییدا به‌ڕێزی داوایكرد كه پلانی ووردتر بگیرێنه‌به‌ر له‌ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردندا وپێویسته هه‌موولایه‌ك پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ پاڵپشتیكردن وهاوكاریكردنی ئاواره‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان وهیوای خواست كه خوای گه‌وره شه‌هیده‌كان به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات وچاكبوونهوهش بۆ برینداره‌كانی خواست.