هومام حه‌مودی هۆشداری ده‌دات له هاورده‌كردنی خورما به‌ناوی دیاری وداوای پابه‌ندبوون به یاسای حه‌جری كشتوكالی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی هۆشداری ده‌دات له هاورده‌كردنی خورما به‌ناوی دیاری وهێنانی بۆ عیراق، به‌هۆی هۆشداریدانی چه‌ند پسپۆڕێكی بواری كشتوكاڵ له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی “هێلكه‌كان” و مێشی “سوسه‌ی سوور” كه له دار خورمای وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه وئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه ده‌خاته سه‌ر چاندنی دار خورما له‌عیراق.
حه‌مودی سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه خورما وه‌كو دیاری پێشكه‌شی عیراق ده‌كه‌ن وداوای له هاوڵاتیان كرد كه خورما له بازاڕی ناوخۆ بكڕن، هه‌روه‌ها داوای له ئه‌میندارێتی گشتی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كرد كه پابه‌ندی به یاسای حه‌جری كشتوكالی بكات كه ڕێگه نادات به هاورده‌كردنی خورما له‌پێناو پاراستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆ وجه‌ختی له‌سه‌ر ڕاگرتنی به‌قاچاغ بردنی خورما كه ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به به‌رهه‌می نشتیمانی ده‌گه‌ێنێت.