ده‌ستپێكردنی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ (نه‌مامی‌ سه‌ركه‌وتن) وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ قوربانیدانی عیراقیه‌كان

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، هه‌ڵمه‌تی‌ نشتیمانی‌ (نه‌مامی‌ سه‌ركه‌وتن) كه‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ داوای له‌ هه‌موو عیراقیه‌كان كردبوو نه‌مامێك له‌ماڵه‌كانیان وقوتابخانه‌و وده‌زگا جۆراوجۆره‌كاندا وه‌كو وه‌فادارییه‌ك بۆ خوێنی‌ شه‌هیدان ودڵخۆشبوون به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆردا بچینن.

نووسینگه‌ی‌ شێخ حه‌مودی‌ هه‌ڵسا به‌ دابه‌شكردنی‌ دار خورما وزه‌یتون به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ قوتابخانه‌و وداموده‌زگاكاندا، كه‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ وبه‌ڕێز وه‌زیری‌ كشتوكاڵ به‌شداری‌ كرد له‌دابه‌شكردنیاندا وشێخ حه‌مودی‌ دووباره‌ داوای له‌ هاوڵاتیان كرد كه‌ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بكه‌ن وناوی‌ شه‌هیدانی‌ لێ بنێن ئه‌وانه‌ی‌ گیانی‌ خۆیان كرده‌ قوربانی خاك و وڵات.

هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ عیراق به‌سه‌ر داعش یه‌كه‌مینه‌ له‌جیهاندا ومافی‌ خۆمانه‌ پیرۆزو به‌رزی‌ ڕابگرین وپه‌یامێك بده‌ینه‌ جیهان كه‌ ئێمه‌ شانازی‌ به‌خۆمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین وبه‌م متمانه‌ به‌خۆبوونه‌ به‌ره‌و بنیاتنانی‌ وڵاته‌كه‌مان وچه‌سپاندنی‌ ئارامی‌ وئاسایش هه‌نگاو ده‌نێین.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com