هومام حه‌مودی داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وسه‌ندیكای ده‌رمانسازی ده‌كات چاودێری به‌سه‌ر ده‌رمان توندتر بكرێت
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ڕۆڵی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وپشكنهرایهتی وه‌زاره‌تی دارایی له‌هاوكاریكردنیان بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی 14 عه‌مباری ده‌رمان كه له‌ڕێگای به‌نده‌ری ئوم قه‌سره‌وه به به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌زویركراوی هاورده‌كردن وبه‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هێنراونه‌ته ناو وڵات.
حه‌مودی داوای له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد چاودێرییه‌كی توند بخاته‌سه‌ر ده‌رمانی ناو بازاڕ‌و، وگرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناسراو بكه‌ن بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان ولێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكات كه بازرگانی به‌گیانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ به‌گیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه.