سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی په‌یمانگای ئاشتی ئه‌مریكی ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی له شاندی په‌یمانگای ئاشتی ئه‌مریكی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی وڵات كرا، به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ له تیرۆریستانی داعش وڕۆڵی عیراق وكۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له نێشكاندنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی به‌رپاكردنی ئاشتی له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر وشاره رزگاركراوه‌كانی تر.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه دۆسیه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا یه‌كێكه له ئامانجه گرنگه‌كانی په‌رله‌مان دوای ته‌واو كۆتایهاتنی دۆسیه‌ی تیرۆریستانی داعش وداوایكرد كه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له نێوان هاوڵاتیانی ناوچه‌كه وحكومه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كانی پارێزگاكه، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی كاراكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وزاڵكردنی زمانی گفتوگۆی بنیاتنه‌ر وكۆتاییهێنان به لاپه‌ڕه‌ی ڕابردوو.
سه‌باره‌ت به رۆڵی په‌رله‌مان، جبوری دووپاتیكرده‌وه كه دابینكردنی ئاشتی بۆ هاوڵاتیان یه‌كێكه له هه‌وڵه‌كانی ئێمه، ئه‌ویش له‌رێگه ده‌ركردنی یاسای پێویست كه له‌وانه یاسای ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه په‌رله‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك جبوری وپه‌رله‌مان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان به‌رزنرخاند، وئاماده‌یی خۆیان پیشاندا له‌پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌ك له‌پێناو چه‌سپاندنی ئاسایش وسه‌قامگیری له‌وڵاتدا.