ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری وناوخۆ ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی روداوه‌كانی موسل وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی سێ یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/3/2017 له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره بیست دا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار به‌سترا، میوانداری هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری وناوخۆ و نوێنه‌ری ده‌زگای قه‌لاچۆكردنی تیرۆر كرد، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی رۆداوه‌كانی موسڵ و كۆتایشی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ سێ یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رونیكرده‌وه كه روداوه‌كانی كوژرانی هاوڵاتیانی سڤیل له نه‌ینه‌وا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌و گرنگیپێدانێكی زۆر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری خێرا بۆ ئه‌و بابه‌ته.
دواتر په‌رله‌مانتار عه‌لی متیوتی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی په‌رله‌مانتاره‌كانی نه‌ینه‌وا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژی موسڵ خوێنده‌وه وپه‌رله‌مانتار عبدالرحمن لویزیش به‌یاننامه‌یه‌كی تری سه‌باره‌ت به شاری موسڵ خوێنده‌وه.
ئه‌نجومه‌ن میوانداری وه‌زیری به‌رگری به‌ڕێز عیرفان حه‌یالی و وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگه‌ری له ده‌زگای قه‌لاچۆكردنی تیرۆر كرد بۆ تاوتوێكردنی رۆداوه‌كانی موسڵ وخوێندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕاپۆرتی لیژنه‌ی به‌رگری ولیژنه‌ی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به روداوه‌كه.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ئه‌و ده‌رچووانه‌ی كه پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ولیژنه‌ی دارایی پێشكه‌شكرا.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای پاراستنی مامۆستایانی سه‌ره‌تایی ودواناوه‌ندی ته‌واوكرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی ولیژنه‌ی په‌روه‌رده پێشكه‌شكرا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای لێبوردنی گشتی ژماره (27) ی ساڵی 2016 كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرا.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه 30/3/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
28/3/2017