هومام حه‌مودی چاوی به باڵیۆزی ژاپۆن له عیراق ده‌كه‌وێت وداوای هاریكاری له بنیاتنان ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ له نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی یابان له عیراق فۆمیۆ ئیوای كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا حه‌مودی داوای له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كرد هاریكاری له بنیاتنان ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان وبه‌هێزكردنی هێڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كارگه‌كانی عیراق و به‌شداری له كاره‌كانی كۆنگره‌ی گفتوگۆی په‌روه‌رده‌ی بكات.
شێخ حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه بارودۆخی ناوخۆ له‌دوای نه‌مانی داعش زۆر باشتر ده‌بێت ورونیكرده‌وه كه‌گرنگی زیاتر به پێكهاته‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌درێت وئه‌مه‌ش تواناكانی ئه‌و هێزانه‌ی باشتركردووه وسه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كان و‌ئێستا هێزه‌كانی ئێمه جێگه‌ی رێزی هه‌موو جیهانه و گووتی كه ئێستا تیرۆر دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو عیراقیه‌كانه و ئێستا هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی هه‌ڵوێسته تائیفهگهرییهكانیان هه‌ندێك ناوچه‌یان گه‌یانده لێواری وێرانبوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه حه‌مودی به‌پێویستی زانی كه كه‌سانی ئه‌كادیمی ژاپۆنی به‌شداری بكه‌ن له ووتنه‌وه‌ی وانه له زانكۆكانی حكومی ومیللی دا بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونیان له بواری خوێندن و په‌روه‌رده‌دا وگووتی كه چه‌سپاندنی ئاسایش له‌عیراق خه‌ریكه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ئه‌نجام ده‌درێت وئێمه به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو ده‌نێین وله كۆتاییدا گووتی ” پێشه‌سازی له وڵات‌دا گه‌شه‌ی كردووه ورێگهنادهین به‌ره‌و دواوه بڕۆین”.