ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای‌ لیژنه‌ی‌ پارالۆمپی‌ نشتیمانی‌ وبڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی‌ جوتیاران ده‌دات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌دانیشتنی‌ بیست ویه‌كه‌می خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وبه‌ئاماده‌بوونی‌ 184 په‌رله‌مانتار، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 30/3/2017 ده‌نگی‌ له‌سه‌ر یاسای‌ لیژنه‌ی‌ پارالۆمپی‌ نشتیمانی‌ عیراقی‌ وبڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی‌ جوتیاران دا وخوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ دوو پرۆژه‌ یاسا ته‌واو كرد.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ په‌رله‌مانتار حامد خوزه‌ری به‌یاننامه‌یه‌كی‌ به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ شه‌هید پێشكه‌شكرد كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی یادی‌ كاره‌ساتی‌ دلته‌زێن به‌شه‌هیدبوونی‌ به‌ڕێز محمد باقر حه‌كیم له‌نزیك گۆڕی‌ ئیمام عه‌لی‌ (س).
له‌لایه‌كی‌ تر، به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خه‌ڵاتی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ به‌خشی‌ به‌ فرۆكه‌وانی‌ كاپتن عه‌بدولزه‌هره‌ له‌فته‌ به‌خشی‌ به‌بۆنه‌ی‌ به‌دسته‌ی‌ تۆماری‌ پێوانه‌یی له‌بواری‌ فرۆكه‌وانیه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌به‌خشرێته‌ كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كان.
دواتر په‌رله‌مان ده‌نگی‌ له‌سه‌ر یاسای‌ لیژنه‌ی‌ پارالۆمپی‌ نشتیمانی‌ عیراقی‌ وده‌نگی‌ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رفێندراوه‌كان دا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی‌ جوتیاران له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عیراقدا په‌سه‌ندكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن داوایكرد پرۆژه‌ یاسای به‌كرێدانی‌ زه‌وی‌ زاره‌ كشتوكاڵیه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ وئاو زۆنگاوه‌كان ولیژنه‌ی‌ دارایی‌ پێشكه‌شكراوه‌، له‌دانیشتنی‌ داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌بده‌ئی‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ پاش كۆتایهێنان به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یاساكه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (223)ی ساڵی‌ 1980 ئه‌نجومه‌نی‌ شۆرشی‌ له‌ناوچوو كرد، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ داراییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو وده‌ستیشی‌ كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری‌ یاسای سه‌ندیكای‌ نه‌خۆشه‌وانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ داموده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ ویاسایی‌ ودارایی‌ وته‌ندروستی‌ وژینگه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌.
ئه‌نجومه‌ن بابه‌تی‌ به‌رزكردنی‌ ئاڵای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك خسته‌ به‌ر گفتوگۆ پاش ئه‌وه‌ی‌ خرایه‌ ناو خشته‌ی‌ كاره‌كانی‌ دانیشتنه‌كه‌.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 1/4/2017 هه‌ڵبگیرێت.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
30/3/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com