ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستده‌كات به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی وده‌نگده‌دات له سه‌ر بڕیاری به‌رزكردنی ته‌نها ئاڵای عیراق له‌كه‌ركوك
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1/4/2017 له بیست ودووه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 187 په‌رله‌مانتار، ده‌ستده‌كات به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی وده‌نگده‌دات له سه‌ر بڕیاری به‌رزكردنی ته‌نها ئاڵای عیراق له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومیدا له‌كه‌ركوك.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی (1. به پێی مادده‌ی 143 له ده‌ستوری عیراق ویاسای 36 ی ساڵی 2008 بڕگه‌ی 23/ پێنجه‌م، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا كه ده‌بێت ته‌نها ئاڵای عیراق له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی پارێزگای كه‌ركوك به‌رزبكرێت وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تایبه‌ت به به‌رزكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومیدا له پارێزگاكه.
2. به‌پێی مادده‌ی 111 و مادده‌ی 112 له‌ده‌ستوری كۆماری عیراق، نه‌وت موڵكی گه‌لی عیراقه و كێڵگه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵات وبه‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی فیدراڵی وهه‌رێم وپارێزگای كه‌ركوك مافی ئه‌وه‌یان نیه كه نه‌وت به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن).
دواتر ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار عه‌واد عه‌وادی ده‌ستیكرد به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه لێرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی له دانیشتنی رۆژی به‌یانیدا ته‌واو ده‌كرێت دوای ئاراسته‌كردنی شه‌ش پسیار له‌كۆی 26 پسیار كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار عه‌واد عه‌وادی ئاراسته‌ی وه‌زیر ده‌كرێت.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ به‌یانی یه‌كشه‌ممه 2/4/2017 هه‌ڵبگیرێت.