سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ ته‌وژمی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌كات وگرنگی‌ ده‌ركردنی‌ یاسای‌ تایبه‌ت به‌ ئاسانكردنی‌ كاری‌ هاوڵاتی‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ ته‌وژمی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ عه‌لی‌ شوكری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دوایین پێشهاته‌كانی‌ سیاسی‌ وبواری‌ ئاسایش له‌ وڵات وگرنگترین به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م كاری‌ رێكخراو ته‌وژمه‌ مه‌ده‌نیه‌كان خرانه‌ڕوو.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ته‌وژمه‌ مه‌ده‌نیه‌كان توێژێكی‌ گه‌وره‌و گرنگی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عیراقی‌ پێكدێنن وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رده‌وامه‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ هه‌موو ته‌وژمه‌ مه‌ده‌نیه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌رزكردنی‌ ئاستی‌ ئابوری‌ وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كاری‌ ته‌وژمه‌ مه‌ده‌نیه‌كان رێكده‌خات وڕێڕه‌وی‌ ڕاستده‌كاته‌وه‌ وداڕشتنه‌وه‌ی‌ به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستی‌ كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێت وكاری‌ هاوڵاتیان ئاسان ده‌كات.

نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
2/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com