له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له‌ ده‌كا هومام حه‌مودی‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌: پیرۆزبایی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ رۆڵه‌كانی‌ عیراق له‌ ئێوه‌ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌رنا داعش ده‌گه‌یشته‌ ناوچه‌كانی‌ ئێوه‌

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ روسیا به‌ڕێز بیوتۆ تولستۆی‌ له‌ شاری‌ ده‌كای‌ پایته‌ختی‌ به‌نگلادیش، داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ فراوان ده‌ست پێبكه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ بیری‌ ته‌كفیری وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر كاراكردنی‌ بڕیاره‌كانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ساڵانی‌ 2014-2015 سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ كرده‌وه، وداوایكرد واز له‌ ناكۆكیه‌ ناوخۆییه‌كان بێنن وهه‌موولایه‌ك پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی‌ مه‌ترسی‌ هاوبه‌ش كه‌ خۆی‌ له‌ “داعش” دا ده‌بینێته‌وه‌ ورێگه‌گرتن له‌فراوانبوونی‌ به‌ره‌و وڵاتانی‌ تر.
له‌ دیدارێكی‌ تردا له‌گه‌ڵ شاندی‌ به‌ریتانیای‌ به‌شدار له‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ نێوده‌وڵه‌تی له‌ ده‌كا، حه‌مودی‌ گووتی‌ ” عیراق له‌پێشه‌نگی‌ ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ دژی‌ تیرۆر ده‌جه‌نگێت و پاڵه‌وانه‌كانی جوانترین وێنه‌ی‌ پاڵه‌وانی‌ پێشان ده‌ده‌ن له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كۆتایی‌ به‌سه‌ر تیرۆریستاندا.
له‌هه‌مان كاتدا حه‌مودی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی‌ جیهان كرد به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ عیراقیه‌كان و دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ نه‌بووایه‌، تیرۆر هه‌موویانی‌ ده‌كرده‌ ئامانج به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ له‌ نێوانیاندا بكات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com