سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشانگایه‌كی‌ فۆتوگرافی‌ به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ شه‌هیدی‌ عیراق كرده‌وه‌

له‌ژێر چاودێری‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ونوێنه‌رانی‌ فراكسیۆنه‌ په‌رله‌مانیه‌كان وژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری‌ بریندارو شه‌هیدانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشانگایه‌كی‌ فۆتوگرافی‌ به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ شه‌هیدی‌ عیراق كرده‌وه‌.
سه‌رۆك جبوری‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا ووته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد تێیدا ستایشی‌ ڕۆڵ وقوربانیدانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌ له‌ رزگاركردنی‌ خاكی‌ عیراق له‌ تیرۆریستانی‌ داعشی‌ كرد و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سڵاوڕێز بۆ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ وڵات وكه‌سوكاری‌ شه‌هیدان وبرینداره‌كان ده‌نێرێت، بۆ قوربانیدانیان له‌پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشدا.
له‌درێژه‌ی‌ ووته‌كه‌یدا جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ پێشانگایانه‌ به‌شێكه‌ له‌ وه‌فاداری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی‌ ئاسایشدا بۆ ڕۆڵی‌ گه‌وره‌یان له‌ ڕزگاركردنی‌ وڵات.
هه‌روه‌ها چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ ئاماده‌بوو ووته‌یان پێشكه‌شكرد تێیدا كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ پێشانگایانه‌یان به‌ كارێكی‌ گرنگ و پیرۆز له‌قه‌ڵه‌مدا وه‌كو رێزلێنانێك بۆ شه‌هیدانی‌ وڵات وبه‌رز ڕاگرتنی‌ ڕۆڵی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی وهۆزه‌كان له‌ رزگاركردنی‌ خاكی‌ له‌ عیراق له‌ تیرۆریستان.
جێگای‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشانگاكه‌ 60 وێنه‌ی‌ فۆتۆگرافی‌ شه‌هیدانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ خۆ گرتبوو له‌گه‌ڵ وێنه‌ی‌ چه‌ند شه‌هێدێك كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕژێمی‌ ڕابردوودا شه‌هیدكرابوون


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com