سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له پارێزگاری به‌سرا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی، پێشوازی له پارێزگاری به‌سرا دكتۆر ماجد نه‌سری نه‌سراوی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا پارێزگاری به‌سرا شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌منی وخزمه‌تگوزاری ومیكانیزمی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای به‌سرا پێشكه‌ش كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی ئه‌منی وپه‌ره‌پێدانی بواری خزمه‌تگوزاری له پارێزگاكه‌دا كرد وتیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئابوری ئه‌و پارێزگایه بۆ هه‌موو عیراق وداوای له په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌سرا كرد كه كار بكه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه‌ی مافه‌كانی پارێزگا له بودجه‌ی گشتیدا وته‌واوكردنی هه‌موو پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی دانیشتووانی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری به‌سرا رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان وپاڵپشتیكردنی بۆ رێژه‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگای به‌سراو كاراكردنی دۆسیه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌رێگه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی ئاسایش وئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزنرخاند.