له‌میانه‌ی چاودێریكردنی بۆ ئاهه‌نگی خه‌ڵاتكردنی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی عیراقدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆڵی قوتابیه زیره‌كه‌كان له بنیاتنانی عیراقێكی نوێ‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چاودێری ئاهه‌نگی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان بۆ خه‌ڵاتكردنی سێ قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووی خوێندنی دواناوه‌ندی له‌عیراق بۆ ساڵانی (2015-2016) كرد.
له‌ووته‌یه‌كیدا له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری ستایشی ڕۆڵی قوتابیه زیره‌كه‌كانی كرد له بنیاتنانی عیراقێكی نوێی پڕ له گه‌شبینی وهیوا له تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان به شانی گه‌نجه داهێنه‌ره‌كان.
له‌درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆك جبوری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌ركی ده‌زگاكانی فێركردن وپه‌روه‌رده له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی خوێندن بۆ یه‌كه‌مه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ودووپاتیكرده‌وه كه عیراق پێویستی به تواناكانیان هه‌یه بۆ بنیاتنانی وڵات وڕۆڵی قوتابیانی یه‌كه‌می به‌رزنرخاند وبه‌ته‌واوكه‌ری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی دانا له پاراستنی وڵات وپێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانه‌وه ده‌رفه‌تی خوێندنیان بۆ نه‌ڕه‌خسا، له كۆتایشدا سه‌رۆك جبوری هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی خواست وهیوای خواست كه باشترین پله له قۆناغی داهاتوودا به‌ده‌ست بێنن.