هومام حه‌مودی: ئیسرائیل هۆكاری قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌یه وداوای كردنه‌وه‌ی هێلێكی ئاسمانی له نێوان به‌غداو جاكارتادا ده‌كه‌ین
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ شاندی كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌شدار له كاره‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌كا، دووپاتیكرده‌وه كه ئیسرائیل هۆكاری راسته‌وخۆیه بۆ خولقاندنی ناكۆكی وقه‌یرانه‌كان له ناوچه‌كه‌دا وپێویسته هه‌موو وڵاتان ئاگاداری ئه‌و خاڵه بن وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه وڵاتانی ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی یه‌كێك قه‌یرانه‌كان ئیسرائیل ده‌ستده‌كات به‌هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێك وقه‌یرانێكی تر.
د. حه‌مودی ستایشی رۆڵی ئێرانی كرد له به‌هێزكردنی پرۆژه‌ی دیموكراتی وپاڵپشتی سیاسی وعه‌سكه‌ری بۆ عیراق وبه‌شداری كارای له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه پیرۆزه‌كان وداوای به‌شداری زیاتری له كۆماری ئیسلامی كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان وبه‌كارخستنه‌وه‌ی كارگه له‌كاركه‌وتووه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه شێخ حه‌مودی چاوی به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌نده‌نوسیا به‌ڕێز فه‌زلی زۆن كه‌وت و هیوای خواست كه په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی له‌نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بكرێت وبواره‌كانی ئابوری ورۆشنبیری په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببێنێت وجه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێڵی فرۆكه‌وانی به‌غدا-جاكارتا كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز زۆن جه‌ختی له‌سه‌ر كاراكردنی دۆسیه‌ی خاوه‌ن گرنگی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌بواری فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نیدا.